پێشمەرگەیەكی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كۆچی دوایی كرد

پێشمەرگەیەكی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كۆچی دوایی كرد
پێشمەرگەی دێرینی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، مامۆستا مەلا حەمەدەمین گوێزڵینگەیی دەڤەری باڵەكایەتی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا حەمەدەمین گوێزڵینگەیی، خەڵكی گوندی گوێزڵینگەی دەڤەری باڵەكایەتییە،

لە سەرەتای تەمەنی لاوییەوە تێكەڵ بە ژیانی سیاسی و كوردایەتی بووە و پەیوەندیی بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە.

یەكێك بوو پێشمەرگەكانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، یەكێك بووە لە پێشمەرگە دیارەكانی دەڤەری باڵەكایەتی و لەدوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە داستانی "خواكورك" لە ساڵی ١٩٨٨ بەرپرسی هێزەكانی لقی دوو لەو ناوچەیە بووە. لە راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە. دوای بەهۆی خزمەتی زۆر و وەفای پێشمەرگەیەكی كوردایەتی لەلایەن "سەرۆك بارزانی"یەوە مەدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە.













باسنيوز


Top