بەرپرسێكی گۆڕان: وه‌زیری دارایی ئاگای لەو پارەیە نییە كە لە مەرزی سەیرانبەن وەردەگیرێت
دوێنێ سێشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، ڤیدیۆیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ژمارەیەك شۆفێری بارهەڵگر گازاندەی ئەوە دەكەن كە ئەوان خۆڵ دەگوازنەوە لە ڕێگەی مەرزی سەیرانبەن، كەچی لە بەرامبەر تێپەڕبوونیان داوای سەد دۆلاریان لێدەكرێت و بەناوی ئیدارەی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیشەوە قسە دەكرێت.
لە بەرامبەردا كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسۆنی گۆڕان، بێئاگایی وەزیری دارایی لە بابەتی وەرگرتنی سەد دۆلار لە بارهەڵگرانی مەرزی سەیرانبەن راگەیاند و گوتی: ”له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیەی بڵاو كراوه‌ته‌وه له سه‌یرانبەن، ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی قسه‌م كرد، ئه‌ویش گوتی ئاگادار نیم و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌م، قایمقامی پێنجوێن ده‌ڵێت ئه‌مانە رێگه‌پێدان و شتیان نه‌بووه".
ڕوونیشی كردەوە: ”له‌گه‌ڵ قایمقامیش قسه‌م كردووه، ئه‌مه‌ی كراوه مه‌ترسیداره، چونكه له‌هه‌ر كاروانێكی بار سەد دۆلاریان لێ ده‌سێنن، ده‌روازه‌كان نازانم به‌پێی چ رێنماییه‌ك كار دەكەن؟ قه‌پانه‌كان به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌پێی رێنماییه‌كان دارایی كار دەكەن، كۆمپانیا دانراون پاره وه‌رده‌گرن، تێكه‌ڵییه‌كی زۆر هه‌یه، له‌م تێكەڵییە گومانی زۆرمان بۆ دروست بووه".
جەختیشی كردەوە كە ”ناكرێت حكوومه‌ت چاو له‌م كارانه بنوقێنێت، ناكرێت به‌ناوی كۆمپانیاوه پاره له خه‌ڵك وه‌ربگیرێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له سه‌یرانبه‌ن رۆژی سەد لۆری بڕوات، ئەو پارەیە دەكاتە ١٠ هەزار دۆلار، پارەكە بۆ كێ ده‌بێت؟ به‌داخه‌وه ئه‌م پاره شه‌خس ده‌یبات".
باس‌نیوز
