ته‌ندروستیی چۆمان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌

ته‌ندروستیی چۆمان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌
بە مەبەستی زیاتر خۆپارێزی و پابەندبوونی هاووڵاتییان بە ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چۆمان ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتییانی ناوچەكە بڵاو كردەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی چۆمان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "ئاگاداری هاووڵاتییانى دەڤـــەری باڵه‌كایه‌تى دەکەینەوە و تــکاتان لێ دەکەین، پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستى بن، په‌تاى كۆرۆنا گه‌وره‌ و بچووك ناناسێت، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم ڕێژەیە کەم بکەینەوە، پێویستە چیتر نەخۆش بەنیشانەوە سەردانی نەخۆشخانە نەکات".

ته‌ندروستیی چۆمان چه‌ند خاڵێكیشى خستووه‌ته‌ ڕوو و داواى له‌ هاووڵاتییان كردووه‌ جێبه‌جێیان بكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له‌:

- دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ

- تەوقە لەگەڵ یەک مەکەن

- دەستکێش لەدەست بکەن و ماسک بەکار بهێنن

- دووریی نێوانتان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت

- تەنیا بە پابەندبوون بە ڕێنوێنییه‌كان بەدوور دەبین لە تووشبوون بە كۆرۆنا

- پێویسته‌ هاووڵاتییان هاوکارى تەواوی تیمەکانی تەندروستی بن










باسنيوز



Top