پشکنینی کۆرۆنا بۆ گوتەبێژی حکوومەت و ستافەکەی کرا
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستیمان، رۆژی دووشه‌ممه 15 حوزه‌یران ٢٠٢٠، له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌مان تێستی (كۆڤید-19)مان ئه‌نجامدا. سوپاس بۆ خودا وبه خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجامی پشکنینەکە نێگه‌تیڤ ده‌رچوو".
هەروەها گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاووڵاتییان دەکات له پێناو ته‌ندروستیی خۆیان و خێزان و دۆست و كه‌سوكاریان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن.
باسنيوز
