ڕوونکردنەوە لەبارەی دواکەوتنی ڕێنوێنییه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌درێت
تاوەکوو ئێستا وەزارەتی دارایی ڕێنوێنى بۆ ئەو بابەتە ده‌رنەکردووە و چه‌ندین هاووڵاتیش لە چاوەڕوانی ماونەتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه عەجیب محەمەد، بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی هەولێر ڕايگەیاند: " تاوەکوو ئێستا ڕێنوێنى له‌باره‌ى ئه‌و بابەتەه‌وه لەلایەن وەزارەتی داراییه‌وه دەرنەکراوە".
بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی هەولێر گوتیشی: "بەپێی بڕیارەكە لە هەر ملیۆن دینارێك، بڕی 150 هەزار دینار بۆ هاووڵاتی دەگەڕێتەوە".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری ڕايگەیاند: "نووسراوێکمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان کردووە تاوەکوو ئەوانەی هەموو پارەی پێشینەکان دەگەڕێننەوە، سزای دواخستنی ئەو بڕە پارانەیان لەسەر لابدرێ کە پێشووتر قیستەکانیان نەگەڕاندووه‌تەوە، ئەوەش بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "چاوەڕێی یەکلابوونەوەی ئەو بابەتەین، ئەگەر نا ڕێنوێنییه‌كە ئامادەیە و بەم نزیکانە بۆ جێبەجێکردنی بۆ بانکەکان دەنێردرێ".
بەپێی ئاماری وەزارەتی دارایی، لە سەرەتای دابەشكردنی پێشینەكانەوە لە 31/12/2013 بڕی چوار تریلیۆن و 171 ملیار دینار بۆ پێشینەكان خەرج كراوە و زیاتر لە 620 هەزار كەسیش سوودمەندن بوونە.
باسنيوز
