له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 189 هه‌زار و 876 كه‌س
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 113 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌شت هه‌زار و 950 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 449 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 189 هه‌زار و 876 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 150 هه‌زار و 590 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
