لە كەركووك كرێكارێك لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەست دا
عەقید مازن غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك، ڕايگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 14/6/2020، لە گەڕەكی بارووتخانەی شاری كەركووك، كرێكارێك بەناوی (ئەحمەد مەحموود محەمەد)، تەمەن 20 ساڵ، لەكاتی كاركردن لە ماڵێكدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیان لەدەست داوە.
گوتیشی، هێزەكانی پۆلیسی كەركووك لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
باسنيوز
