فەرماندەیەک: کردە تیرۆریستییەکانی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەرن

فەرماندەیەک: کردە تیرۆریستییەکانی ئێستای ناوچە کوردستانییەکان ئەنجامی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەرن
فەرماندەیەکی پێشووی سوپای عێراق و شارەزا لە کاروباری سەربازی رایدەگەیەنێت، ئەو کردە تیرۆریستییانەی ئێستا لە دژی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکان ئەنجام دەدرێن، خیانەتکارانی 16ـی ئۆکتۆبەر لێی بەرپرسن.

لیوا روکن رەشید عەبدولکەریم، فەرماندەیەکی پێشووی سوپای عێراق لەپشکی کورد و شارەزای سەربازی رايگەیاند، خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 کاریگەریی نەرێنی بەسەر تەواوی کوردستان بەتایبەت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەیە.

لیوا روکن رەشید عەبدولکەریم پێیوایە لەم کاتەدا جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور، کە تایبەتە بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە زیانی گەلی کوردستان تەواو دەبێ، چونکە ئێستا سیاسەتێکی چڕی بە عەرەبکردن و دەرکردنی کورد لەو ناوچانە دەستی پێکردووە.

ئەو فەرماندە سەربازییە جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو کردە تیرۆریستییانەی ئێستا لەو ناوچانە لە دژی هاووڵاتیانی کورد ئەنجام دەدرێن، تەنیا رێکخراوی تیرۆریستی داعش لێی بەرپرس نییە، بەڵکو میلیشیاکانی حەشدی شەععبی و خیانەتکارانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ش لێی بەرپرسن.












باسنيوز




Top