به‌هۆى كۆرۆناوه‌ ده‌وام له‌ بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی ڕاگیرا

به‌هۆى كۆرۆناوه‌ ده‌وام له‌ بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی ڕاگیرا
به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند كارمه‌ندێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوون، ده‌وام له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاگیرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕاگەیاندووه‌: "دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 14/6/2020، له‌ ئەنجامی پشکنینی چوار فەرمانبەرمان ده‌ركه‌وت كه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌، بۆیە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارمان داوە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان تا یەکشەممەی داھاتوو 21/6/2020، ڕابگرین".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ئێستا سەرجەم فەرمانبەرەکانیان لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، ھەر فەرمانبەرێک نیشانەی کۆرۆنای ھەبێت، بە زووترین کات پشکنین بکات.

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕوونیشى كرده‌وه‌، ئەو فەرمانبەرانەی تووشی كۆرۆنا بوون، تەمەنیان مامناوەندە.








باسنيوز
Top