پەرلەمانتارێكی عێراق: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا نزیکە

پەرلەمانتارێكی عێراق: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا نزیکە
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر ئەرێنیین و دڵنیان ڕێکكەوتن نزیکە.

دیار تەیب ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند "دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر ئەرێنیین، بەردەوامی گفتوگۆکان باوەڕی هەردوولای زیاد کردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن".

گوتیشی دڵنیان ڕێککەوتن نزیکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر کۆتاییهێنان بە کێشەی نەوت و بودجە، حکوومەتی عێراقیش دەزانێ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ بواری ئابووری و گەشەپێدان و سەقامگیری چەندە گرنگە.

هەروەها جەختی کردەوە پێشتر حکوومەتی عێراق 30 ڕۆژی دیاری کردبوو بۆ ڕێککەوتن و هەرێمی کوردستانیش قبووڵی کردبوو، دەشڵێ وەکو باس دەکرێ بڕیارە لەو هەفتەیە وەفدی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، ئەگەر تێکەڵی سیاسی نەکرێ، بە دوو کۆبوونەوە ڕێککەوتن دەکرێ، هەردوولاش ئامادەن بۆ دانوستاندن و گەیشتن بە ڕێککەوتن.

ئەم پەرلەمانتارە پێیوایه هەردوولا ڕەشنووسی خۆیان ئامادە کردووە و گفتوگۆ دەکرێت و دەکرێتە یەک پاکێجی ڕێکكەوتن.

ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند گەشبینن بەم نزیکانە لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێککەوتن و دەیانەوێت کێشەکان لە ریشەوە چارسەر بکەن.











باسنيوز





Top