سلێمانی؛ بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکان، دوکانێکی ساردەمەنی و شیرینی داخرا
دوکانێکی ساردەمەنی و شیرینی بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکان داخرا
راگەیاندنی قایمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ساردەمەنی و شیرینی گەیلان لە شاری سلێمانی بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی دادەخراوە.
هەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نەبێت، دادەخرێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی رێنماییەکان هەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نەبێت، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانییەوە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
خه ندان
