كشتوكاڵی دەربەندیخان داوایەک ئاراستەی جووتیارانی سنوورەکە دەکات

كشتوكاڵی دەربەندیخان داوایەک ئاراستەی جووتیارانی سنوورەکە دەکات
بەرێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی دەربەندیخان، داوا لە جووتیارانی سنووری شاری دەربەندیخان دەكات لە هەفتەیەكدا سێ رۆژ سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی پشتگیریان بۆ بكەن بۆ ئەوەی گەنمەكانیان رادەستی سایلۆ بكەن.

ئەمجەد ئەسعەد، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دەربەندیخان، رايگەیاند: "وەك بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی دەربەندیخان، لە ئەمڕۆ شەممە 13/6/2020ەوە جووتیارانی سنووری شاری دەربەندیخان، واتە ئەوانەی كە ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ بردنی گەنمەكانیان بۆ سایلۆی سەیدسادق ئاگادار دەكەینەوە كە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی پشتگیرییان بۆ بكەین بۆ ئەوەی گەنمەكانیان لێ وەربگیرێت."

گوتیشی: "داوا لە جووتیاران دەكەین لە كاتێكدا سەرادنمان دەكەن بۆ پشتگیریی بردنی گەنمەكانیان بۆ سایلۆ دەبێ جگەلە هەڵگرتنی كارتی نیشتمانی، یان خود ناسنامەی باری شارستانی، دەبێ پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و دەستكێش و دەمامك بەكار بهێنن."













باسنيوز




Top