ده‌نگۆى ڕاگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه
ھێمن قادر، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و گوتەبێژى ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ھەولێر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ڕاى گه‌یاند: "وەک پارێزگای ھەولێر و ژووری ئۆپەراسیۆن ھیچ پێشنیازێکمان بۆ ڕاگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لەناو شار نەکردووە، بۆ ھەر بڕیارێکی لەو جۆرەش لە دەسەڵاتی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دایە".
گوتیشی: "بەڵام ڕێکارەکانی خۆپارێزی فراوانتر دەکەین و لێژنەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان".
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "له هه‌فته‌ى ڕابردووەوە تا ئێستا 985 شوێن لە ھەولێر بەھۆی پابه‌ندنه‌بوونیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی داخراون".
باس‌نیوز
