180 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

180 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون


وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 180 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران.

دەقی راگەیاندراوەکە:

دەرەنجامی نوێ..

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەد و ھەشتا تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی ٨١ تووشبوو
پارێزگای ھەولێر ٦١ تووشبوو
دەڤەری گەرمیان ١٩ تووشبوو
دەڤەری راپەڕین ١٢ تووشبوو
پارێزگای ھەڵەبجە ٥ تووشبوو
پازێزگای دھۆك ٢ تووشبوو

وەزارەتی تەندروستی
١١ حوزەیران ٢٠٢٠





باسنيوز
Top