جەنەراڵێکی ئەمریکی: ئێران هێشتا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ ناوچەکە
جەنەراڵ کێنت مەکنزی کەلە قەتەر لە پرێس کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینگتۆن قسەی دەکرد، بە ئاماژەوە بەوە کە ((ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لەدژی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیە))، گوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێران پشتیوانی لە تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە دەکا، هاوکات چاوەدێریکردنی هێرش دەکاتە سەر نەوتهەڵگرە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە، پشتوانیی لە حکوومەتی بەشار ئەسەد دەکا، چەکوچۆڵ و مووشەک بۆ حووسییەکانی یەمەن دابین دەکا".
فەرماندەی سەنتکام جەختی کردووەتەوە، کە کۆماەری ئیسلامیی ئێران بە ئامانجی زاڵبوون بەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرەڕای لاوازکردنی ئاسایشی ناوجەکە، چالاکانە پەرە بە ناسەقامگیری دەدات.
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریکا لە درێژەدا بە ئاماژەی بە ستراتیجیی ((ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا)) لە بەرانبەر ئێران کرد و گوتی: "ئامانجی ئەم ستراتیجییە ئەوەیە کە فشار بخرێتە سەر ئێران تاکوو دەست لە چالاکیی مەترسیداری ناوکی، بەرنامەی مووشەکی و پشتیوانی لە تیرۆریزم هەڵبگرێت".
ئەمریکا پاش کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، هەردەم باسی لە ڕێککەوتنێکی نوێ و گرنگتر لەگەڵ ئێران کردووە، بەڵام بەرۆرسانی ئێران بە توندی ئەمە ڕەت دەکەنەوە و خوازیاری لابردنی هەموو گەمارۆکانی سەر ئێرانن.
جەنەراڵ کێنت مەکنزی، لە درێژەدا ئاشکرای کردووە کە کە ستراتیجیی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ڕەهەندی سەربازیی نییە.
لە بەرانبەردا ئێران هەموو هەوڵەکانی لە بواری ئەتۆمی و مووشەکی بە ئاشتیانە لە قەڵەم دەدات و داوای دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات.
باسنيوز
