تەندروستیی کەرکووک: تا ئێستا نزیکەی 200 کەس تووشی کۆرۆنا بوون

تەندروستیی کەرکووک: تا ئێستا نزیکەی 200 کەس تووشی کۆرۆنا بوون
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای دەگەیەنێت، رێژەی مردن بەهۆی كۆرۆناوە لە كەركووك تا ئێستا گەیشتووەتە حەوت كەس.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، ڕايگەیاند: "لە كەركووك تا ئێستا 196 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و لەنێویاندا 110 كەسیان لە نەخۆشخانەن و لەژێر چاودێریی پزیشكیدان و 79 كەسیان چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و حەوت كەسیش بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لەدەست داوە".

گوتیشی: "هەر دوێنێ سێشەممە 9/6/2020 حەوت كەسی دیکە تووشی كۆرۆنا بوون لە سەرەتاوە تا ئێستا حەوت كەس کە کەرکووک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە و هاوكات دوێنێ سێشەممە سێ كەسی دیكەش چاك بوونەوە".













باسنيوز



Top