26 كه‌سى دیكه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/6/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبوان، 26 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشان کران، كه 25 پیاو و منداڵێكن، 12یان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، 14شیان نیشانەیان هەیه".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "هەموو تووشبوان دانیشتووی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، راپەڕین، ئازادی و دڵدار.
باسنيوز
