حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق دووپات دەكاتەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 9/6/2020، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی شاندی باڵای دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ حكوومەتی عێراق كرد، له كۆبوونهوهكهدا دوا قۆناغی ئامادەكارییەكان بۆ گفتوگۆكردن خرانە بەرباس.
لە كۆبوونەوەكەدا كار و ڕاپۆرتی لیژنە تایبەتمەندەكانی شاندی حكوومەتی هەرێمى كوردستانى بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان خرانە بەرباس.
شاندی حكوومەتی ھەرێمى كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا جەختیان لهوه كردەوە كە ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا و ڕێككەوتن لەسەر پرسە ھەڵپەسێردراوەكان.
پێشتر شاندی حكوومەتی هەرێمى كوردستان لە كۆتاییەكانی مانگی نیسان و سەرەتای ئایاری 2020، دوو جار سەردانی بەغدایان كردووە، لەو سەردانانەش زنجیرەك كۆبوونەوە لەگەڵ لێژنەی باڵای گفتوگۆی عێراق ئەنجام دران، لە گفتوگۆكانیشدا بناغەیەك بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی هەولێر و بەغدا دانران كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست پێ بكەنەوە.
باسنيوز
