10 توشبوی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران
دکتۆر فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، له‌به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سنوری قه‌بزای چه‌مچه‌ماڵ، 10 توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 تۆماركران، کە پێنج كه‌سیان پیاون و دو كه‌سیشیان ئافره‌ت، هاوكات كچێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 22 ساڵ و دو منداڵی هه‌شت و چوار ساڵانیشیان تێدایه، سه‌رجه‌میان دانیشتوی ناو قه‌زای چه‌مچه‌ماڵن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، حه‌وت كه‌س له توشبوه‌كان به‌ركه‌وتوی توشبوه‌كانی پێشوترن و دو كه‌سیان نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدایه، له ئێستادا له مه‌ڵبه‌ندی ئاسوده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له ژێر چاودێریدان.
خەندان
