ئەمڕۆ سەرۆک فراکسیۆن و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە

ئەمڕۆ سەرۆک فراکسیۆن و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆ ببنەوە.

بڕیارە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.6.9 کۆبوونەوەیسەرۆک فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و زۆربەی سەرۆک فراکسیۆنەکان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن".

گوتیشی کۆبوونەوەکە بۆ رێککەوتنە لەسەر بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان و دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان.

هاوکات کۆبوونەوەی لێژنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستیان پێ کردوووەتەوە و دوێنێ دووشەممە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان بۆ تاوتوێی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.








باسنیوز
Top