تووشبوویه‌كی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەست دا

تووشبوویه‌كی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەست دا
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، تووشبوویه‌كی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەست دا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/6/2020، د. ھێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاندووه‌: "ئەو تووشبووە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا باری تەندروستی ناجێگیر بوو، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ گیانی لەدەست دا".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "ئەو كەسە جگە لەوەی تووشى كۆرۆنا ببوو، چەند نەخۆشییەكی دیكەشی ھەبوو".

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "تووشبوویه‌کی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID-19 كه‌ پیاوێكى تەمەن 66 ساڵى دانیشتووی قەزای (سەیدسادق)ى سەر بە پارێزگای سلێمانی بوو، دوای خەواندن و مانه‌وە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا".














باسنيوز




Top