فڕۆکەیەکی نەناسراو چەند شتێکی نامۆ لە ئاسمانی سنووری سلێمانی بەر دەداتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی گاپیڵۆن، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕای گەیاندووە: "کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە٢٠٢٠/٦/٨ فڕۆکەیەکی نەناسراو چەند شتێکی نامۆی لەسەر ئاسمانی شارەدێی گاپێڵۆن بەر دایەوە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: "بەو هۆیەوە ئاگر لە چەند شوێنێک کەوتووەتەوە و زیانی گەیاندووە بە دەغڵودانی هاووڵاتیان".
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: "هەر بە زوویی ئاگرەکان لەلایەن هاووڵاتیانی شارەدێکەوە کۆنتڕۆڵ کران و ئێستا لە بنکەی پۆلیسی گاپێڵۆن پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
باسنيوز
