لە خورماتوو هەشت كەس تووشی كۆرۆنا بوون و بەهۆیەوە گوندێك كەرەنتین كرا
ئەمڕۆ دووشەممە 8/6/2020، د. ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو، ڕايگەیاند: "لە گوندی (كۆكس)ی سەر بە شاری خورماتوو، هەشت كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و بەو هۆیەوە شانەی قەیرانەكانی خورماتوو بڕیاری كەرەنتینكردنی ئەو گوندەئ هەر لە ئەمڕۆ دووشەممەوە داوە".
گوتیشی: "تووشبووەكان ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو شوێنێكی تایبەتیان بۆ تەرخان كراوە و لەژێر چاودێریی پزیشكیدان".
باسنيوز
