ئەمریکا هێزێکی گەورە دەنێرێتە رۆژئاوای کوردستان
میدیای فەرمیی رژێمی سووریا باس لەوە دەکات، کە ئەمریکا هێزێکی گەورەی سەربازیی وڵاتەکەی دەگوازێتەوە رۆژئاوای کوردستان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا، ئەمریکا ئەو هێزە سەربازییەی وڵاتەکەی لە دەروازەی ئەلوەلید لە شارۆچکەی روتبە لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراقەوە بردووەتە ناو خاکی سووریا.
هەروەک سانا بڵاوی کردووەتەوە، هێزەکەی ئەمریکا بە 50 بارهەڵگر و تانکەری سووتەمەنی و بە پاسەوانیی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری هەمەڕ، لە دەروازەی ئەلوەلیدەوە براوەتە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنيوز
