حەکیم: لەگەڵ کوردان مێژویەکی هاوبەشمان هەیە

 حەکیم: لەگەڵ کوردان مێژویەکی هاوبەشمان هەیە
خەندان-

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، لەگەڵ کوردانی فەیلیی لە بەرەنگاربونەوەی رژێمی پێشو و بنیاتنانەوەی دەوڵەتی نوێی عێراق مێژویەکی هاوبەشیان هەیە، دەشڵێت، لە ئێستادا کوردانی فەیلیی روبەروی چەوسانەوە و ستەم بونەتەوە.

ئێمە لەگەڵ برایانمان لەکوردانی فەیلیی مێژویەکی هاوبەشمان هەیە لە بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان


عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە کاتی کۆبونەوەیدا لەگەڵ هاوپەیمانی کوردانی فەیلیی رایگەیاند، "ئێمە لەگەڵ برایانمان لەکوردانی فەیلیی مێژویەکی هاوبەشمان هەیە لە بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگییەکان کە بەتایبەت لە روبەڕوبونەوەی رژێمی پێشوی عێراق و قۆناغی بنیاتنانەوەی دەوڵەتی نوێی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێویستی دەزانن پێکهاتەکانی گەلی عێراق رۆڵیان هەبێت و بەشداربن لە سەرجەم دەزگاکانی دەوڵەتی عێراق.

لایەنەکان بەرامبەر ئەرک و مافی کوردانی فەیلیی دادپەروەرانە رەفتار بکەن


سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی داواش دەکات، لایەنەکان بەرامبەر ئەرک و مافی کوردانی فەیلیی دادپەروەرانە رەفتار بکەن، چونکە ئەوانیش روبەروی چەسانەوە، ستەم و بێسەروشوێنکردن بونەتەوە.










باسنيوز
Top