پازدە کەسی دیکە لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون

پازدە کەسی دیکە لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە پازدە کەسی دیکە لە پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەشت ئافرەت و دوو پیاو و سێ منداڵ و کوڕ و کچێکی گەنج، حەفت بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون یەك تووشبوو لە ئێران گەڕایتەوە و لە کەرەنتین بوو، حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکەکانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران و باداوە و ڕزگاری و کرێکاران و شەھیدان و زانیاری و ئازادی و برایەتی و ناحیەی بنەسلاوە و ناحیەی ڕزگاری لە شاری ھەولێر.


وەزارەتی تەندروستی
٧ حوزەیران





باسنيوز
Top