سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق دیاریدەکرێت
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر یاروڵا کە لە ئێستادا یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی سوپایە بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان، وەک سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای عێراق راسپێردراوە.
پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپا (سوپاسالار) لە عێراقدا وەک پشکی کورد ناودەبرێت
پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپا (سوپاسالار) لە عێراقدا وەک پشکی کورد ناودەبرێت، بەتایبەت کە بابەکر زێباری لەسەر پشکی کورد لە نێوان ساڵانی 2003 تا 2015 لەو پۆستەدا کاریکردوە.
هێزە چەکدارەکانی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان لە پێکهاتەکانی عێراق دروستدەکرێن، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی نوێنەرایەتی بەبێ جیاکاری و پەراوێزخستن
هەروەها لە مادەی 9 لە دەستوری عێراقدا هاتوە، "هێزە چەکدارەکانی عێراق و دەزگا ئەمنییەکان لە پێکهاتەکانی عێراق دروستدەکرێن، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی نوێنەرایەتی بەبێ جیاکاری و پەراوێزخستن".
مستەفا کازمی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر یاروڵای وەکو سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای عێراق راسپارد
ئەو سەرچاوە ئاگادارە بە (بغداد الیوم)ی راگەیاندوە، مستەفا کازمی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر یاروڵای وەکو سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای عێراق راسپارد.
عوسمان غانمی، سەرۆک ئەرکانی پێشوی سوپای عێراق رۆژی 7ی ئایار لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە وەک وەزیری ناوخۆ پەسەندکرا
عوسمان غانمی، سەرۆک ئەرکانی پێشوی سوپای عێراق رۆژی 7ی ئایار لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە وەک وەزیری ناوخۆ پەسەندکرا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2015ەوە و بۆ ماوەی چوار ساڵ وەک سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بە وەکالەت کاریکردوە
خەندان-
