بەرپرسێکی پێشووی بریتانیا ستایشی فوئاد حوسێن دەکات: عێراق له تۆ باشتری نییه بۆ ئهوهی له دهرهوه نوێنهرایهتی بكات"
پاش دەستنیشانکردنی وەک وەزیری دەرەوەی عێراق بەرپرسانی ناوخۆ و بیانی پیرۆزبایی ئاراستەی فوئاد حوسێن دەکەن، کونسوڵی پێشووی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بە شێوەیەکی جیاواز ستایشی دەکات.
مارتین وار، كۆنسوڵی پێشووی بریتانیا له ههرێمی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی" پیرۆزه د. فوئاد ،عێراق له تۆ باشتری نییه بۆ ئهوهی له دهرهوه نوێنهرایهتی بكات".
لەلایەن خۆیەوە جێمز سۆرنتۆن، كۆنسوڵی ئێستای بهریتانیا نووسیویەتی" پیرۆزبایی له سیاسهتمهداری دیاری كورد د. فوئاد حوسێن دهكهم بۆ دهستنیشانكردنی وهك وهزیری دهرهوهی عێراق".
پاشنیوەڕۆی شەممە 2020.6.6 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بۆ متمانەدان بە حەوت وەزیری کابینەی مستەفا کازمی، تەرخان کرابوو، فوئاد حوسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگی متمانەی بەدەست هێنا و بوو بە وەزیری دەروەی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراقدا کە بە ئامادەبوونی 247 پەرلەمانتار بەڕێوە چوو، فوئاد حوسێن کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان توانی متمانە وەربگریت و ببێتە وەزیری دەرەوەی عێراق.
باسنيوز
