جووتیار عادل سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدات
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی حکوومەت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
جووتیار عادل لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
راگەیەندراوێک له گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبەشێوەیەکی تەناوب.
له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه به بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٦
باسنيوز
