له هه‌ولێر تووشبوویه‌كى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/6/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "تووشبوویه‌کی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19، كه پیاوێكى تەمەن 50 ساڵ بوو و دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێر بوو، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێریی چڕ، گیانی لەدەست دا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستییه‌كان بن".
باس‌نیوز
