له قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر به هه‌زاران ده‌مامك دابه‌ش كرا
ئیبراهیم شێخ ئەڵڵا، قایمقامى قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر، رایگه‌یاند: "ئه‌مرۆ له سەرجەم ناحییه‌كانى سنورى قه‌زاكه‌مان به به‌شداریی به‌ڕێوه‌به‌رانى فهرمانگهكانى سنورمان، به هاوكارى ده‌یان خۆبه‌خش كه له لاوان و ئافره‌تان پێكهاتبوون هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هۆشیاركردنه‌وه و پێدانی رێنماییمان به هاووڵاتییان، دوكانداران و و كاسبكارانى نێو بازاڕى ناحییه‌كان دا.
گوتیشی: "له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر له 15 هه‌زار ده‌مامك به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت، له بازار‌و شوێنه گشتیه‌كان، رێنماییش درایه هاووڵاتییان و ئاگادارى ئه‌و دوكاندارانهشمان كرده‌وه هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به رێنماییه‌كان ئه‌وا به بڕى په‌نجا هه‌زار سزا ده‌درێت.
ئاماژەشی بەوەدا، بۆ به‌یانى كه ڕۆژى هه‌ینییه له گشت ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى كه نوێژى هه‌ینى تێدا ده‌كرێت وا بریاره له ڕێگاى چه‌ند تیمێك ده‌مامك دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر نوێژ خوێنان.
باس‌نیوز
