هەزار و 250 ماسك لە شارەدێی گوێر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کرا

هەزار و 250 ماسك لە شارەدێی گوێر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کرا
بە مەبەستی خۆپارێزی و بڵاوكردنەوەی لەناو هۆشیاری هاووڵاتیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارەدێی گوێری سەر بە قەزای مەخموور، هەڵمەتێكی دابەشكردنی ماسك بەڕێوە چووە و وا بڕیاریشە 1250 ماسك بەسەر كاسبكارانی گوێر دابەش بكرێت.

مەسعوود نووری بەڕێوبەری ناحیەی گوێر ڕایگەیاند: "بەمەبەستی هۆشیاری و پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەكەمان بە هاوكاریی بەرپرسانی فەرمانگەكان و لاوانی خۆبەخشی سنوورەکە دەستمان کرد بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتێك بۆ دابەشكردنی 1250 ماسك بەسەر كاسبكارانی شارەدێی گوێردا.

ڕاشی گەیاند: "ئەم هەڵمەتە ڕۆژانی داهاتووش لەڕێگەی چەند تیمێكەوە بەردەوام دەبێت و بەیانی لە مزگەوتەكان لە كاتی وتاری هەینیدا ماسك دابەش دەكرێت، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین كە پابەندی رێنماییەكانی وەزارتی ناوەخۆ و تەندورستی بن و خۆپارێزی بكەن".













باسنیوز


Top