هاووڵاتیانی سۆران زیاتر لە 50 ملیار دینار قەرزی كارەبایان لەسەرە
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، رایگەیاند: "سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كە هەرچوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان) لەخۆ دەگرێت، كە زیاتر لە 70 هەرزار هاوبەشی كارەبای لێیە، تا ئێستا هاووڵاتیان زیاتر لە (50) ملیار دینار قەرزی كارەبایان لەسەرە و هیچ لێخۆشبوونێكی گشتیش نییە و دەبێت پارەكانیان بگەڕێننەوە، بەڵام ئێستا بەپێی نوێترین بڕیاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر ئەو كەسانەی قەرزی كارەبایان لەسەرە لە ماوەیەكی دیاریكراودا بیگەڕێنەوە 15% لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت و چاوەڕوانی رێنماییەكانین".
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، ئەوەشی ئاشكرا كرد، وەك ئاسانكارییەك بۆ ئەوانەی قەرزی زۆری كارەبایان لەسەر كۆ بووەتەوە، بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكەمان كردووەتە شێوەی قیستی مانگانە، ئەمەش ئاسانكارییەكی باشە بۆ ئەوانەی بیانەوێت پارەكە بگەڕێننەوە.
باسنیوز
