لە گوندێكی سەر بە كەركووك دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا گیرا
بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/6/2020، لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراقدا لە باشوری پارێزگای كەركووك و بە دیاریكراوی لە گوندی (شالخە) لە ناوچەی "وادی شای" دەستیان بەسەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشدا گرتووە.
هاوكات فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق سێ ئۆتۆمبێلی چەكدارانی داعشیان لە هەمان گوند تێكشكاندووە.
ماوەی سێ رۆژە، هێزە ئەمنییە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنووری پارێزگای كەركووك لەدژی داعش دەست پێ كردووە، بەڵام پێشتر لیوا حەمە رێگر، فەرماندەی فەرماندەیی كەركووكی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، هیچ ئۆپەراسیۆنێك لەدژی داعش بەبێ هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای كەركووك سەركەوتوو نابێت.
باسنیوز
