له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 164 هه‌زار و 270 كه‌س
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/6/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 59 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌شت هه‌زار و 71 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و 574 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 164 هه‌زار و 270 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 127 هه‌زار و 485 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
