له گوڵاڵه داعش هێرشى كرده سه‌ر كێڵگه‌یه‌ك و سێ براى كوشت
مه‌حموود ده‌لۆ، كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی گولاڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/6/2020، چه‌كدارانی داعش له گوندی ئیسلاحی سه‌ر به شارۆچكه‌ی گوڵاڵه، هێرشیان كرده سه‌ر كێڵگهیهكى كشتوكاڵی".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "پیاوێك و سی كوڕی خۆى له كیڵگه‌ی خۆیان به‌ره‌نگاری تیرۆریستان بوونه‌وه، پاشان سێ براكه كوژران و باوكیان به سه‌ختی بریندار بوو".
نیهاد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و گوتی: "تیرۆریستان پاش ئه‌و تاوانه له ناوچه‌كه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی گرتنیان ده‌ده‌ن".
باس‌نیوز
