شێح نیاز راغب بەرپرسی لقى هەولێرى یەکێتى زانایان : مزگەوت ماڵی خوایە و تكایە بیپارێزن
شێح نیاز راغب بەرپرسی لقى هەولێرى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، بۆ پاراستنى شکۆی مزگەوتەکان لە کوردستان لە دژى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تەنگى بە خەڵکى کوردستان هەڵچنیوە، کاتێک شوێنەکان داخران مزگەوتەکانیشی گرتەوە. ئێستاش لەگەڵ کرانەوەى سەرجەم شوێنەکان، مزگەوتەکانیش دەکرێنەوە بۆیە نوێژخوێنان لە پێناوى خوا و لە ڕێگەى خوا تکاتان لێدەکەین بۆ ئەوانەى دەچنە مزگەوت بۆ نوێژەکان پابەندى ڕێنماییەکانى تەندروستى چونکە پێویستە بزانین کە مزگەوت ماڵى خوایە و دەبێ بەپاک و خاوێنى و پارێزراوى بمێننەوە و نوێژخوێن و زانایانى ئایینى لەماڵى خۆیان زیاتر بیپارێزن.
]دەبێت نوێژخوێنان پابەندى بە ڕێنماییەکانى تەندروستى بن، ئەگەر وانەبێ رەنگە مزگەوتەکان ببنە شوێنى بڵاوبونەوەى نەخۆشی، ئەوکاتیش دەبێتە هۆی تانە و تەشەر
وتیشی، دەبێت نوێژخوێنان پابەندى بە ڕێنماییەکانى تەندروستى بن، ئەگەر وانەبێ رەنگە مزگەوتەکان ببنە شوێنى بڵاوبونەوەى نەخۆشی، ئەوکاتیش دەبێتە هۆی تانە و تەشەر، بۆیە دواى پشت بەستن بە خوا و متمانەمان بەوە هەیە کە ئەوەى خوا نەیکات نابێ، دەبێ پابەندى ڕێنماییەکانى تەندروستیش بین.
ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لەهەمو موسڵمانان دەکەین کە ئەو پابەندییە وەک خۆی جێبەجێبکەن، چونکە ئەگەر یەک حاڵەتى کۆرۆنا لە مزگەوت بڵاوبێتەوە دەبێتە هۆی فیتنەى دین، دەبێتەهۆی داخرانى جارێکى دیکەی دەرگاى مزگەوتەکان، بۆیە هەرکەسێکیش ببێتەهۆی بڵاوبونەوەى نەخۆشی کۆرۆنا لە مزگەوتەکان گوناهبارە و بە تاوان بۆی دەنوسرێت.
موسڵمانێک بۆ پارێزگارى خۆی و پابەندى بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ئەگەر لەترسی کۆرۆنا نەیەتە مزگەوت بۆ نوێژە فەرزەکان بە نوێژى هەینیشیەوە گوناهبار نابێت
راشیگەیاند، هەر موسڵمانێک بۆ پارێزگارى خۆی و پابەندى بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ئەگەر لەترسی کۆرۆنا نەیەتە مزگەوت بۆ نوێژە فەرزەکان بە نوێژى هەینیشیەوە گوناهبار نابێت، ئهو كهسانهشی كه به تهمهنن یان نهخۆشی درێژخایهنیان ههیه دهتوانن لهو ماوهیه نوێژهكانیان له ماڵهوه بكهن و نهچنه مزگهوت.
خەندان
