له سلێمانى تووشبوویه‌كى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/6/2020، د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، نووسیویه‌تى: "بەداخەوە تووشبوویه‌كی دیكه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەست دا، کۆچکردوو تەمەنی 53 ساڵە و دانیشتووی نێو شاری سلێمانییە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکەم".
شه‌وى ڕابردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، 48 كه‌سى دیكه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوون، كه 44 كه‌س له تووشبووه‌كان دانیشتووى نێو شارى سلێمانى بوون.
باس‌نیوز
