لە گەرمیان دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە گەرمیان دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە تێیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران.

روونیشکراوەتەوە، تووشبووەکان دوو ئافرەت تەمەن ٣٦ و ٢٦ ساڵن، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەمیش سەردانی شاری بەغدادی کردووە و هەردووکیشیان دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.











باسنيوز




Top