گه‌رمیان.. ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌ركران
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، گوته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان، ڕاى گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/6/2020، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان به مه‌به‌ستى ڕێكخستنه‌وه‌ى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییان و كردنه‌وه‌ى بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان له‌ژێر ڕێنوێنییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆ بووه‌وه".
گوتیشی: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى بازاڕ و مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌كان ده‌ركران".
باس‌نیوز
