لە سۆران هاووڵاتییەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
موقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند: "كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020 بە بوونی تەرمێك بەناوی ( ر.م.د) لەدایكبووی 1962 دانیشتووی گەڕەكی جوندیان 2 لە سۆران ئاگادار كراینەوە، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی بەڵگە و تاوان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە لەسەر فەرمانی دادوەری سۆران ڕێكارەكانی پشكنین و هێلكاری شوێنی ڕووداو ئەنجام درا".
ئەوەشی ئاشكرا كرد: "بەپێی لێكۆڵێنەوە سەرەتاییەكان و گوتەی خێزانی مردوو، گومان دەكرێت ناوبراو نەخۆشیی دەروونی هەبووبێت و بەم هۆیەوە خۆی خنكاندبێت، بۆ زانیاری زیاتر تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵینەوە لەم رووداوە بەردەوامە".
باسنیوز
