بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە

بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە مەبەستی پاراستنی كوالێتی خوێندن، لە دەستپێكی ساڵی خوێندی 2020- 2021 قەرەبووی قوتابیان و خوێندكاران بكرێتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە : "بە مەبەستی پاراستنی كوالێتی خوێندن و فێربوونی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2019- 2020 و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران بۆ ئەو بابەتەی كە بەھۆی سیاسەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆان لە ناوەندەكانی خوێندن نەتوانراوە سودیان لێوەربگیرێت، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا: لە دەستپێكی ساڵی خوێندنی 2020- 2021 قەرەبووی قوتابیان و خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگاكانب بكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارەكان رادەستپێردرێن بە سود وەرگرتن لە دید و پێشنیاری سەرپەرشتیاران و مامۆستا و پسپۆرانی بواری پەروەردە..





K24
Top