وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە
بڕیارە سەعات١٠ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.6.2 ھەردوو وەزیران رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەگەڵ ھەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆ ببنەوە.
گوتیشی کۆبوونەوەکە لە دیوانی وزارەتی ناوخۆ ئەنجام دەدرێت و گفتگوگۆ لەبارەی رێوشوێنەکانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
باسنيوز
