خورماتوو.. ئاستەنگ بۆ جووتیارانی كورد دروست دەكرێت
جووتیارانی كورد لە خورماتوو بۆ چوونە سەر زەویوزارەکانیان ئاستەنگیان بۆ دروست دەكرێت و بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خورماتووش دەڵێت با جووتیاران سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكانیان بكەین.
هەڵكەوت محەمەد، وەك یەكێک لە نوێنەرانی جووتیارانی خورماتوو، راگەیاند: "جووتیاران هیچ هاوكارییەك ناكرێن کە بچنە سەر زەوی و دەخڵودانەكانیان، لە كاتێكدا كارئاسانی بۆ جووتیارانی نەتەوەكانیتر دەكرێت."
گوتیش: "ئێمە دەمانەوێت پەلە بكەین لە دروێنەكردنی دەخڵودانەکانمان، بەڵام بەو رێگریمان لێ دەكرێت لە رێگاوبانەكان و مەترسی زیاتر دەكەوێتە سەر بەروبووم و دەخڵودانەکانمان کە لەناو ببرێت و بسووتێندرێن."
ئەو نوێنەرەی جووتیاران راشی گەیاند: "بیانووی هێزە عێراقییەكان جێبەجێكردنی پلانی قەدەغەكردنی رێگەوبانەكانە، لە كاتێكدا جووتیاران بەدەر كراون لەوەی كە ئاساییە هاتوچۆ بكەن".
هاوکات لەمبارەوە حوسێن محەمەد، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێمە داوا لە جووتیاران دەكەین گرفتەكانیان بێننە لای ئێمە تا هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ بكەین بۆ ئەوەی بتوانن بچنەسەر زەوییەكانیان."
باسنويز
