وهزارهتى پهروهرده چهند بڕیارێكى نوێ دهردهكات
ئهمڕۆ دووشهممه 1/6/2020، ئالان حهمه سهعید، وهزیرى پهروهرده له پێگهى تایبهتیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك)، نووسیویهتى: "ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانی وەزارەت، بە نووسراوێكی فەرمی كە ئاڕاستەی ھەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی دەكات، وردەكاریی ڕێنماییەكان كە ئەنجوومەنی وەزارەت پەسندی كردوون لەسەر فەرمانە وەزارییەكانمان دەردەچوێنێت".
باسى لهوهش كردووه: "بۆ ئەوەی وردەكاریی ڕێنماییەكانتان لێ ئاڵۆز نەبێت، لەبەر ئەوەی بەشی زۆری پەیوەندی بە قوتابخانەكانەوە ھەیە، ئەوەی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە قوتابخانەكانەوە ھەیە، وردەكارییەكەی ئەوان جێبەجێی دەكەن، ئەو سێ خاڵەشی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە قوتابییانەوە ھەیە كە لە گشتاندنەكەدا ھاتووە و لێرەدا دەیاننووسم".
خاڵهكانیش بریتین له:
1- نمرەی بڕیار بۆ قۆناغی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی لە پێنج نمرەوە دەبێتە 10 نمرە.
2- قوتابییانى قۆناغی 12ی ئامادەیی كە مافی بەشداربوونیان بۆ تاقیكردنەوەی وزاری وەرنەگرتووە:
- تەنیا لەو وانانە تاقیكردنەوە دەكەن، كە لە وەرزی یەكەم تێیاندا دەرنەچوونە، تاقیكردنەوەكانیشیان لە مەنھەجی وەرزی دووەم دەبێت و تەنیا لەو بابەتانەدا دەبێت كە پێشتر وەزارەت ڕای گەیاندووە.
- لە پاش تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمیش، ھەر دەتوانن لە 10 نمرەی بڕیار سوودمەند بن.
3- وانەی پەڕینەوە (عبور)، وەك ساڵانی ڕابردوو مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
باسنيوز
