چوار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار کرا
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "تووشبووەکان بریتین لە: ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ کچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێیە".
دەقی راگەیەندراوەکە:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن ٤٤ ساڵ و سێ کچی تەمەن ١٥ و ١٣ و ٩ ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دھۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.
وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠
باسنيوز
