وەزیری تەندروستی داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەكات
د. سامان بەرزنجی، وهزیری تهندروستی ڕايگەیاند، لە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020ـەوە قەدەغەی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل دەست پێدەكات و تا رۆژی 6-6-2020 تەنها ئەوانە رێگەی هاتووچۆیان هەیە، كە وەزارەتی ناوخۆ رێگەیان پێدەدات.
سامان بەرزنجی داوای لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بن و لە ماڵەكانی خۆیان بمێننەوە، چونكە ”دۆخەكە زۆر مەترسیدارە و ژمارەیەكی زۆری خەڵك تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونە، ئێستا باشترین شوێن ماڵەوە و تێكەڵ نەبوونە بە خەڵک“.
وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد، کە وەزارەتەکەی پلانی وردهكاری و پلانی جێبهجێكاری بۆ دۆخەكە هەیە، ئهویش دووبهشه، ”بهشی خۆپارێزی و بهشی چارهسهری“.
سامان بەرزنجی لەبارەی پلانی خۆپارێزییەوە رایگەیاند، بهردهوام دەبن لە پشکنینی هاووڵاتییان و داڕینی ئەوانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە یان بەرکەوتووی تووشبووانن.
هەروەک سامان بەرزنجی رایگەیاند، پلانی خۆپارێزی بریتییە لهئهكتیڤكردنی زیاتری تیمهكانی دۆزینهوهی حاڵهتهكان و پهتازانی، ”ئهم بهرنامهیه زۆر گرنگه بۆ دۆزینهوهی حاڵهتهكان.
وەزیری تەندروستی جەختی لەوە کردەوە، کە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ بۆ بەریەککەوتنی زۆری هاووڵاتییان و پابەندنەبوونیانە بە رێنماییە تهندروستییەکان، جگە لە زۆربوونی ژمارەی تووشبوان لە عێراق.
سامان بهرزنجی ئاماژەی بە پەرۆشیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەندروستیی هاووڵاتییانی كوردستان دا و رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دراوە كوردستان لەو ڤایرۆسە بپارێزرێت.
باسنيوز
