نەمانی تیمی تەندروستی لە سنووری باشماخ هۆکارێکی تەشەنەکردنی کۆرۆنایە لە پارێزگای سلێمانی
هاوکات بەڕێوەبەری تەندروستیی پێنجوێن رای گەیاند، تەنها هەفتەیەکە تیمەکە لە مەرزی باشماخ نەماون.
پەیامنێری کەناڵی (کوردستان24) لەمبارەوە ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیار دراوە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر مەرزەکان دابخرێن و ئێستاشدا تیمێکی پزیشکی لە سلێمانییەوە گەیشتووەتە سنووری باشماخ.
پێشتریش، لەبارەی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مەرزی باشماخ، کێشە دروست بووبوو بەوەی رێگری لە تیمی تەندروستیی پێنجوێن کرابوو، بچنە ناو مەرزەکە بە بیانووی ئەوەی ژمارەیان زۆر بووە.
بەگوێرەی راگەیەندروای ژمارە 38ـی وەزارەتی ناوخۆ، دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان تا 6/6/2020 دادەخرێن.
باسنيوز
