وه‌زاره‌تی كاره‌با: نیوه‌ی بڕی پێویستی كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێندرێت
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاندوه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به شه‌ش هه‌زار و 700 میگاوات كاره‌با هه‌یه، له ئێستاشدا ته‌نها سێ هه‌زار و 200 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنرێت، كه ده‌كاته نیوه‌ی بڕی پێویست، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش سوته‌مه‌نی پێویست دابینبكات، كێشه‌ی كاره‌با نامێنێت.
له ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا بڕی هه‌زار و 540 مێگاواتی دیكه گرێبه‌ستمان كردوه
وتیشی، "له ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا بڕی هه‌زار و 540 مێگاواتی دیكه گرێبه‌ستمان كردوه، كه بریتیه له 500 مێگاوات له خورماڵ، 500 مێگاوات له بازیان، 165 مێگاوات له گه‌رمیان، هه‌روه‌ها 300 مێگاوات كاره‌با به ڕێگه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئوسترالی و 75 مێگاوات كاره‌بای وزه‌ی خۆر، به‌م پێیه‌ش كاره‌بای به‌رهه‌مهاتو له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته سه‌روی هه‌شت هه‌زار مێگاوات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه خواستی هه‌رێم له‌م وه‌رزه‌دا 4200 مێگاواته و له زستاندا ده‌گاته 6500 مێگاوات".
به‌هۆی قه‌یرانی كورۆناوه له ئێستادا نه سوته‌مه‌نی پێویست هه‌یه و نه پاره‌كه به‌رده‌سته، به‌ڵام قه‌یرانی كاره‌با به‌ره‌و باشتر ده‌چێت
وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆناوه له ئێستادا نه سوته‌مه‌نی پێویست هه‌یه و نه پاره‌كه به‌رده‌سته، به‌ڵام قه‌یرانی كاره‌با به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و له‌م كابینه‌یه‌دا، "به جددی كار له‌سه‌ر باشتركردنی كاره‌با كردوه و خۆمان به خاوه‌نی كێشه‌كان ده‌زانین و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنیان".
خەندان
