د. جووتیار عادل: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکەین

د. جووتیار عادل: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکەین
سەبارەت بە مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانەگوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکاریین لەمبارەیەوە.


د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ئێستا حکوومەت ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ کەی ئامادەکارییەکان تەواوبوون ڕایدەگەیەنن.

گوتیشی: "پێشتریش وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان رامانگەیاندووە کە داهاتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٪٨٠ کورتهێنانی هەیە کە لە دەرئەنجامی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت بەڵام تا بتوانین لە رێگای داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوتەوە بڕە پارەی مووچە دابین دەکەین، بۆیە لە ماوەی رابردوودا لە هەندێ لایەن قەرزمان کردووە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی یەک بۆ فەرمانبەران دابین بکەین".

راشیگەیاند: "ئێمە لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".









باسنيوز
Top